ئومێد خۆشناو: هێزی خێر ڕەگی لەڕەگی خاكە و خەمی ئەویش هەر بۆخاكە

پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر نووسیوویه‌تی: ماوه‌یه‌که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌م په‌رۆش و هێندێ جاریش له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین.
پارێزگاری هه‌ولێر له پۆسته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هێزی خێر ره‌گی له ناخی خاکه و خاکیش مه‌یدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانییه‌تی و گه‌لیش هه‌وێن و ئیلهامبه‌خش و شایه‌دحاڵی بردنه‌وه‌کانییه‌تی، هه‌ربۆیه دڵنیابن براوه‌ین وهه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، باوه‌ڕدارانی سیاسه‌تی سه‌رۆک بارزانی، به تایبه‌ت پارتییه به سه‌بر و ته‌حمووله‌کانی سیاسه‌ت، دڵنیابن وه‌ک هه‌میشه براوه ئێوه‌ن و ئه‌م یارییه‌ش ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک چۆن مێژوو پێمان ده‌ڵێ، حیکمه‌تی سه‌رۆک و باوه‌ڕی پۆڵایینیی پارتییه‌کان به‌و دۆزه پیرۆزه، هه‌میشه براوه بوونه و ده‌بن.
دواجار ده‌شڵێت: هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته، خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بوون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ.