مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆكی بڵاو كردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆكی، سەرمایەداری ناوداری كوردستان بڵاو كردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:-
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی ناسراو خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد بامۆکی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان