بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان: بڕیارەکانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی به سیاسی كراون
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئاداری 2024، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “بێ رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هەرێمی کوردستان هیچ هه‌ڵبژاردنێك سه‌ركه‌وتوو نابێت”.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاشكرایه لای هه‌موان كه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه به قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووری خنكێنه‌ر تێده‌په‌ڕێ كه تیایدا خه‌ڵكی كوردستان باجی قورسی ئه‌و باره نا هه‌مواره ده‌ده‌ن به تایبه‌تی مووچه‌خۆران، شاراوه نیه لای هه‌موان كه په‌رله‌مانی كوردستان سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كان و ده‌نگه جیاوازه‌كان، به‌ڵام وا زیاتر له ساڵێكه ئه‌و سه‌كۆیه په‌كخراوه، به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌وته قه‌یرانی قووڵه‌وه كه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانی خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌رله‌مان و دووباره چالاك كردنه‌وه‌ی بكه‌ن ئه‌ویش له رێگه‌ى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاک و بێ گەرد، بۆیه به‌غدا به هه‌لی زانی ده‌ستوه‌ردان بكات و له رێگای دادگای فیدراڵییه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێ، له كاتێكدا بینیمان كه عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌كه‌یدا رووبه‌ڕووى چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره بوویه‌وه کە ئەو کەمینەی ئێستا جڵه‌وی حكومیان لەبەر دەستە رازی نه‌بوون به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی خۆی به یاسایی و ئاسایی ئه‌نجام بدات، دەیانووت دەبێ عیراق بە ته‌وافوقی سیاسی بەڕێوەبچێت تا كار گه‌یشته به كار هێنانی توندوتیژی، به‌ڵام ئێستاش هه‌رئەو کەمینەیە ته‌وافوقى سیاسیان وه‌لاناوه دێن باسى قانوون و دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن.
پێمان وایه ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی به سیاسی كراون و داوا ده‌كه‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکان، به پێچه‌وانه‌وه بێ رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هەرێمی کوردستان به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هیچ هه‌ڵبژاردنێك سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئەنجامنەدانی باشترە لەئەنجامدانی و کێشەکانیش قوڵتر ده‌كات و چارەسەریان ناکات و دڵی هەموو دۆستانی کورد نیگەران دەکات و دوژمنانیش خۆشحاڵ دەکات، بۆیە رێکەوتن و تەبایی تاکە رێگە چارەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان.
مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان
23/3/2024
#Xwakurk #خواکوڕك