سیپان شێروانی: ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەژماری من” كێشەی سیولە و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەساردەكات، هەم دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی بچوك و مامناوەند دەدات بە فەرمانبەران هەمیش لە زۆرینەی وڵات كاردەكات.

سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری خۆیلە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (ئەوەی لەبارەی هەژماری منەوە پێویستە بزانرێت) بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە”ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.

دەقی نووسینەکە:

ئەوەی لەبارەی هەژماری منەوە پێویستە بزانرێت

هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیژی دارایی مۆدێرنە بە ماستەركاردێكی نێودەوڵەتی چەندین بژاردەی گرنگی دارایی دەخاتە بەردەم مووچەخۆرانەوە، هەم كێشەی سیولە و دواكەوتنی مووچە چارەساردەكات، هەم دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی بچوك و مامناوەند دەدات بە فەرمانبەران هەمیش لە زۆرینەی وڵات كاردەكات و دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی مەركەزی دەخاتە بەردەم فەرمانبەران لەكاتی گەشتكردن یانیش ئۆنلاین كرین.

هەموو ئەمانە جگە لە تێچووە كەمەكەی و هەنگاونان بەرەو بە ئەلەكترۆنی كردنی پارە و مامەڵەی بازرگانی كە ئەمەش خۆی لە خۆییدا لە جیهانی مۆدێرنی داراییدا بەربڵاوە و ئەمەش چەندین تایبەتمەندی و سوودی خۆی بۆ هەڵگرانی دەرەخسێنێت،
بەڵام “كی كاردی عێراق” تەنیا كاردێكە دەتوانرێت مووچەی پێ وەربگیرێت و هەموو ئەو سوودانەی هەژماری من كەلەسەرەوە باسمكرد لەخۆی ناگرێت بۆیە بە تێپەربوونی كات عێراقیش دەبێت ئەبدەیت لە كاردەكانی بكات تا لە گۆڕانكارییە داراییەكانی جیهان زیاتر دوانەكەوێت.

بۆیە ناچارم بەراشكاوانە ئەم قسەیە بكەم، ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.

وەسەلام

Back to top button