سوننەکانی عێراق لە پەیامێکدا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن

سوننەکانی عێراق کە لە هاوپەیمانی عەزم و حەسم و سیادە پێکدێت، رایدەگەینن : سەرۆک بارزانی خەمخۆری چارە کردنی کێشەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە.

لە راگەیاندراوەکەی هەر سێ هاوپەیمانێتی، عەزم، حەسم و سیادە کە بە هاوبەشی بڵاویانکردۆتەوە سەبارەت بە هەوڵی لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی پەرلەمان لە بەشێکی سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن لە پێناو خەمخۆرییەکانی بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئەو سێ هاوپەیمانێتییە سوننەیە رایانگەیاندووە:” جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ناو پەرلەمان و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەکەین، ئەوەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی.

دەشڵێن، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی پەرلەمان لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.

شایەنی باسە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی پرۆسەی سیاسیی عێراقی لە دوای 2003 لە سەر دامەزراوە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سوننەیە، و دوای ئەوەی رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا، بەم بڕیارە ڕاستەوخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی پێشتر لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارەدا روویان دابوو. بەڵام تاوەکوو ئێستە هێزە سوننەکان لە سەر کاندیدێکی هاوبەش رێک نەکەوتوون بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

دەقی راگەیاندراوەکە :

Back to top button