حكومەت بڕیارێكی لەبارەی قەرەبووكردنەوەی دوكاندارەكانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دا

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگارى هەولێر بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسند کرد.

لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانی هەولێر لە 2024.3.6، سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتوانى بازاڕی لەنگە بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

هەر ئەمڕۆش، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بارى جێبەجێکردنەوە.

ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.

Back to top button