كوردستان لە عێراق جیادەبێتەوە, ئەمریكا بەڵێنیدا وەك عێراق مامەلە لەگەڵ هەرێم بكات.
خواكوڕك
دوای سەردانەكەی شاندی عێراقی كە نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ بوو لە كۆشكی سپی چاویان بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كەوت, فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتیی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەمریكا بە نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، بە هەمان شێوەی عێراق، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكەن.
جەمال مورتكە، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری گوێڕ و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، ڕاگەیاند: ” لەسەردانەكەدا دكتۆر فوئاد حوسێن، نوێنەری بارزانی بوو, لە میانەی كۆبوونەوەكە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیدارەی ئەمەریكا جەختیان لەوە كردووەتەوە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەكەن، ئاواش لەگەڵ هەرێمی كوردستان مامەڵە دەكەن و وەك یەك پشتیوانی لە سوپای عێراق و پێشمەرگەش دەكەن”.
ئەو فەرماندەیەیی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكراكردو كە ئەمەریكا گوتویەتی دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن، هاوكات ئەمەریكا بە شاندەكەی گوتووە كە “چاودێریی وردی گفتوگۆكان دەكەن”.
گوتیشی: ”ئەمەریكا بە شاندی كوردستانی گوتووە، ئەو هاوكارییەی بۆ عێراق دەكرێت، كوردسانیش دەگرێتەوە و دوای مووسڵیش هاوكاری بۆ كوردستان زیاتر دەكرێت”.