وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی ڕووسیای كرد و پەیامی هاوخەمی گەیاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 3ی 2024، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای كرد و په‌یامی هاوخه‌می گه‌یاند.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای كرد و په‌یامی هاوخه‌میی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر ڕووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی مۆسكۆ گه‌یاند.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 23ی 3ی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتبوو، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستبووه ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له هێرشێكی چه‌كداریدا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و زیاتر له 146 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.