دەسەڵات و سەروەت و سامانەکەی جێنتڵمانەکەی بافڵ تاڵەبانی و بەرپرسی کەناڵ8 و شەش دامەزراوەی تر ئاشکرا بوو

تەحقیقی ڕۆژنامەوانی

ــ دەسەڵات و سەروەت و سامانەکەی جێنتڵمانەکەی ئیعلام …!

ــ ئەحمەد نەجم ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی بەڕێز بافڵ ، بەرپرسی کەناڵ8 و شەش دامەزراوەی تر ..

ئەحمەد نەجم محەمەد برای کامەران نەجمی فۆتۆگرافەر ، کارمەندی ئیعلامی و مخەوەلی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ،

ئەحمەد ماوەیەکی کەمە ( بەنزیکەیی ماوەی شەش ساڵێکە هاتوەتە بواری ئیعلام)و لەم بوارەدا کار دەکات بەڵام جێ دەستی دیارە بەو پێیەی بوەتە خاوەنی ئەم شتانە بەهۆی نزیکی لە کەسی یەکەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەسەڵاتەکانی لەنێو ئیدارەی گشتی قاسەی ئەو حزبەدا ..!

ــ پێشتر ، ماوەی دوو ساڵ بەرپرسی نوسینگەی بەڕێز بافڵ بە موچەی زیاتر لە 20000$

ــ ئێستا ، بەرپرسی کەناڵ8 بە مووچەی 20,000$ مانگانە واتە دوو دەفتەر دۆلار
ــ بودجەی کەناڵەکەی 1,6 یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلار (واتا سەد و شەست دەفتەر دۆلار ، لەبودجەی ئیدارەی گشتی )

ــ پیشە / مەڵتی ملیۆنێر
ــ سەروەت / خاوەنی زنجیرە کافێکانی Barbera 1&2&3 لە سلێمانی(لۆکەیشن/بەختیاری+دانیا سیتی+توی مەلیک)

ــ خاوەنی :سینەمایەک (ئیجار ، وەرگرتن ).
ــ خاوەنی : دوو دەزگای میدیایی ( ئێستاEsta ، SNN )
ــ خاوەنی دەزگای ( ڤیم فاوەندەیشن بۆ وەبەرهێنانی ،سینەمایی ، ئیعلامی ، هونەری بەبودجەی 600 هەزار دۆلار

ــ خاوەنی دەزگای میترۆگرافی
ــ خاوەنی پڕۆژەی ڤیوی insulaymanya
ــ خاوەنی : ڕێکخراوی Humans of
kurdstan

ــــ خاوەنی مۆزەخانەی کامەران kamaran museum

ــ خاوەنی :کافێیەکی نوێی مۆدێرن Vogue لە سەرچنار

ــ خاوەنی ئۆتۆمبێەکانی جۆری : بینتڵیBentley +دوو ئۆتۆمبێلی ڕانجرۆڤێر ئیستراد خاص Range rover vip + لاندکرۆزەر ستێشن وەنەوشە + جێب استراد خاص ،

ــ خاوەنی : بینایەک لە بەختیاری تەنیشت جەوازاتی کۆن ،
کافێیەکی نوێ + خانوویەکی مۆدێرن

ـــ دەگوترێت لە ئیستەنبوڵ چەند شووقەیەکی گرانبەهای کڕیوە (بەڵام من لەمە دڵنیا نیم هێشتا بەڵگەی کڕینەکەیم بەدەست نەگەیشتوە تەنها شاهید هەبوون)…

Back to top button