لەبەر ڕەخنەیەک  لە دادگای فیدراڵی، خەریكە مەشعان جبووری دەگیرێت

دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق بەڵێنی دا كە هەر كەس ڕەخنەیان لێ بگرێت تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەكەن، ئەوەتا مەشعان جەبووری بەهۆی شكاتێكەوە خەریكە دەكەوێتە دادگا و دەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئاداری 2024، عالیە نەسیف، پەرلەمانتاری عێراق داوایەكی بۆ گرتنی مەشعان جەبووری سەركردەی سیاسیی سونە بەرز كردووەتەوە، چونكە بەپێی گوتەكانی ڕەخنەی لە دادگای فیدراڵیی عێراق گرتووە.

لە درێژەی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدرالیی عێراق كە بە بەرنامەی ئێران لە دژی كورد و سونە دەریان دەكات، لە ماوەی چەد ڕۆژی ڕابردوودا بە بڕیارێك ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراقی لە مەشعان جەبووری سەندەوە و ئەویش لە وەڵامدا گوتی، بەم بڕیارانەتان پەشیمان دەبنەوە، ئەمەش بە هەڕەشەلێكردنی دادگاكە لێك دراوەتەوە.

مشعان جەبووری لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆین “I NEWS”ی عێراقیدا گوتی، پێش ئەوەی بڕیارەكەم لەسەر دەربكرێت، نامەیەكم بۆ هات تێیدا هەڕەشەی ئەوەم لێ كرا، ئەگەر لە هاوپەیمانیی سێ قۆڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و سەدرییەكان و سیادە نەكشێمەوە، ئەوا لە ئەندامێتیی پەرلەمان دەرم دەكەن.

Back to top button