حەوت حزبی توركمان: ئاڵای كوردستان هی هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە
خواكوڕك
لەروونكردنەوەیەكدا حەوتی حزبی توركمان لە كوردستان كە وێنەیەكیان بۆ خواكوڕك ناردووە رایدەگەێنن، تورکمانیش ئاڵای کوردستان بە ئاڵای خاک و گەلی خۆی دەزانن، چونکە گوزارشت نییە لە تەنیا نەتەوەیەک، بەڵکو ئاڵا و هێمای خاک و نیشتمانێكە بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانیەوە.
دەقی روونکردنەوەی حزب و لایەنە تورکمانیەکان سەبارەت بە ئاڵای کوردستان
دەربارەی ئەو لێدانەی هەندێک لایەنی تورکمانی سەبارەت بە ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک بڵاویان کردووەتەوە، ئێمەی حزبە تورکمانەکانی کوردستان ڕایدەگەیێنین، کە پێکهاتەی تورکمان هەروەک لە مێژوویەکی دێرینەوە بەشێک بووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و عێراق، هەردەم ڕێزی لە پیرۆزییەکانی ئەم نیشتیمانە گرتووە، ئەمڕۆیش شانبەشانی برایانی کورد و کلد ئاشوورییەکان، لەسەر هەمان ڕێباز و ڕێگا نیشتیمانپەروەرییەکەی بەردەامە و ئاڵای کوردستان بە ئاڵای خاک و گەلی خۆی دەزانێت، چونکە ئەو ئاڵایە تەعبیر لە تاکە نەتەوەیەک ناکات، بەڵکو ئاڵا و هێمای خاک و گەلێکە بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانیەوە.
لە ڕووی یاساییش، لە دەستوور و یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئەم ئاڵایە ناسراوە، لە جیهان و پەیوەندییە نێودەولەتییەکانیشدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بۆیە داوا لە گشت گرووپ و لایەنەکان دەکەین، زیاتر واقیعیانە بیر بکەنەوە و بەرژەوەندیی نەتەوەی تورکمان لە پێکەوەژیان و پاراستنی یەکڕیزیی نیشتیمانیدایە و، پێویستە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ یەکخستنی هەڵوێست و ڕیزەکانمان و پارێزگاریکردن لە برایەتی و تەباییی نێوان نەتەوە و پێکهاتە ئایینەکان لە کوردستان و عێراق.
پارتی گەشەپێدانی تورکمان
پارتی دیموکراتی تورکمانی
کۆمەڵەی لیباڵی تورکمانی
پارتی ڕزگاریی تورکمانی
پارتی ڕۆشنبیریی تورکمانی
بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی
پارتی گەلی تورکمانی