یوسف محمەد لە پەرلەمانی ئەلمانیا داوای كردووە چەك نەدەن بە پێشمەرگە

خواكوڕك

پاش سەردانێكی بۆ پەرلەمانی ئەلمانیا ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان داوای لە پەرلەمانی ئەلمانیا كردووە، كە ئەو چەكانەی كەدراون بە هێزی پێشمەرگە ئەگەری هەیە لە شەڕی هێزە سیاسیەكانی كورد بەكار بهێنرێت،  جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیاش دەلێت ئێمە هۆشداریمان داوە لەوەی نابێت چەكی ئەلمانیا بۆ شەڕی ناوەخۆی كورد بەكار بهێنرێت”.

 

یوسف محەمەد ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان سەردانی پەرلەمانی ئەلمانیای كردووە و لەلایان كلاودیا رۆت جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پێشوازی لێكراوە، بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی كە میدیاكانی گۆڕان بڵاویان كردۆتەوە، كە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەلمانیا رایگەیاندووە، كە نیگەرانن لە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان، لەهەمان كاتیشدا پێخۆشحاڵم لە پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشوازی لە سەرۆكی شەرعی پەرلەمانی كوردستان دەكەم!! ئەڵمانیا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات، دەیەوێت ناوچەكەتان ئارام بێت”.

لەبارەی ناردنی چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە یوسف محەمەد رایگەیاندووە كە دەبێت حكومەتەكانی جیهان پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكەن و چونكە ئەگەری شەڕی ناوەخۆی لەئارادایە، دەلێت حكومەتی هەرێمی كوردستان شەرعیەتی نیە، نابێت حكومەتەكانی جیهان پاڵپشتی لە حكومەتی كوردستان بكەن، دەبێت مامەڵە كردن لەگەڵ حكومەتی هەرێم رابگیرێت”.

جێگیری سەرۆكی پەرەمانی ئەلمانیاش بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی گۆڕان هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی هەرێم‌و جەختیكردوەتەوە كە نابێ ئەو چەكانە لە ململانێ ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بەكار بهێنرێت‌و دەبێت بۆ پاراستنی دیموكراتی و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش بێت”.

 

 

Back to top button