ئەمڕۆ بڕیاری دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور جێبەجێ دەکرێت
دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بڕیاری دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور جێبەجێ دەکرێت
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەکرێت، بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا ئاماژە بە کۆبوونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ داوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی رایگەیاندووە، لە رۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوە.
راشیگەیاندووە:” بڕیارەکە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.