سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر: بڕیارەكەی مەسرور بارزانی ده‌روونی هاووڵاتیانی ئاسایی کردەوە
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر رایگەیاند، په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم زۆر گرنگ بوو و كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان.
گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگ بوو و كاریگه‌ری ئه‌رێنی كرده سه‌ر گه‌شبینی خه‌ڵك و جووڵه‌ی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیکردەوە، په‌یامه‌كه و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو گونجاو بوو له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵییه‌وه سیاسه‌تی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی جیا جیا سزا ده‌درێت.
گه‌یلان حاجی سه‌عید باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و په‌یامه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا، كه مانگی ره‌مه‌زانه و جه‌ژن نزیك ده‌بێته‌وه، جووڵه‌یه‌كی ته‌واوی خسته بازاڕ و هاووڵاتییانی دڵنیا كرده‌وه كه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و فشاره‌كاندا زاڵ ده‌بن هاوكات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان له‌و دۆخه سه‌پێنراوه‌كه‌ی به‌غدا بۆی دروست كردوون.