كاوه دێكۆنی: لە دەڤەری سلێمانی هەڵمەتی بەخشینەوەی پارە بەرامبەر بە جنێودان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستی پێكردووە
بەرپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خورماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە سنووری سلێمانی ماوەیەكە هەڵمەتێكی چڕی چەواشەكاری و بەخشینەوەی پارە دەستی پێكردووە، تاکە ئامانجیشیان دژایەتیكردنی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
كاوه دیكۆنی، بەرپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خورماڵی پارتی رایگەیاندووە: ”ماوه‌ی مانگێكه هه‌ڵمه‌تێكی چڕی چه‌واشه‌كاری و به‌خشینه‌وه‌ی پاره بەرامبەر بە لایك و كۆمێنت و شەڕەجنێو له‌م سنوورە دروستكراوه، هەر كەسێك جنێو بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان بدات، لە لایەن حیزبی دەسەڵاتداری سلێمانی پارەی پێ دەدرێت.“
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاشکراشی کرد، هەرچەندە خەڵكی دەڤەرەكە بە تەواوی لەم چەواشەکارییە تێگەیشتوون باش دەزانن بۆ ئەوەیە چاوی خەڵكی بەرپرسیارە راستەقینەكان بەرامبەر بە دۆخی ئەم دەڤەرە نەبینێت و دوژمنی وەهمییان بۆ دروست بكەن، ”هەروەها خه‌ڵك تێگه‌یشتووه له درۆ و ده‌سه‌له‌ی حیزبی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن و میدیای ساخته‌چی كه خۆیان به بێلایه‌ن نیشان ده‌ده‌ن و له پاره‌ی دزراوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش دەخۆن، هاوكات ده‌ستیان لەگەڵ نه‌یارانی كوردستان دژی قه‌واره‌ی هەرێمەكەمان تێكەڵ كردووە.“
هەروەها روونیشی کردەوە، له‌م ماوه‌یه‌دا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئامانج گیراوه، به‌ڵگه هه‌یه حیزب له‌م ده‌ڤه‌ره كاری كردووه بۆ هێنانی كادیر و لایەنگرەكانیان به پاس و ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ نێو هەڵەبجە، تاوەكو خۆپیشاندان بكەن و تێیدا تەشهیر بەرامبەر بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دۆزی رەوای میللەتی كورد كە پارتی دیموكراتی كوردستان رابەراتی دەكات، بكەن.