دواین زانیاری لەبارەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوە ئەمریكا بۆ توركیا

خواكوڕك

ئەمرۆ 30ی 3ی 2017 رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی توركیا كردوو لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكۆماری توركیا و سەرۆكوەزیرانی توركیا كۆبوونەوە، لە كۆبونەوەی دا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان جەخت لە سووربوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی رێخکراوە تیرۆریستییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و عێراق کراوەتەوە و تاوتوێی ئەو هەنگاوە هاوبەشانە کراوە کە دەکرێت ئەنقەرە و واشنتۆن پێکەوە بیهاوێژن.

 

لایخۆیشییەوە ئەردۆغان باسی لە گرنگیی کارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەگەڵ کارەکتەر و لایەنە درووستەکاندا کردووە و هەردوولا تاوتوێی ئەوەیان کردووە کە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و لە بابەتە ناوچەییەکاندا ئاستی هاریکاریی نێوانیان بەرز بکەنەوە و بەهێزی بکەن.

هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا بینالی یلدرم كۆبۆوە لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە عێراق و سوریا كراوە،ئەمە جگە لەوەی تیشک خراوەتە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لە هاریکارییکردنی یەکتردا و سەبارەت بە بابەتە ناوچەییەکان و بابەتەکانی نێوانیان”.

لەدوای گۆڕانكاری لە ئێدارەی دەسەڵاتی ئەمریكا ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمییە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەی یڵدرم و تیلەرسندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامییدان بە پەیوەندییە چڕ و پڕە دووقۆڵییەکانی نێوانیان وەک دوو وڵاتی هاوپەیمان لە قۆناغی داهاتوودا.

Back to top button