هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ په‌یامی پاڵپشتی و ئاشتی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 30/3/2017 له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه كە هەموو چین و توێژەكانی پارێزگای هەڵەبجەی لەخۆ گرتبوو پشتگیری هاوڵاتیانی هەڵەبجەیان بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دام و دەزگاكانی پارێزگای كەركوك دەربڕی و پاڵثشتی خۆیان بۆ ئه‌و پرسه ڕاگه‌یاند.
(فەرهاد قادر) سەرۆكی ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا به هه‌مووانی ڕاگه‌یاند” وەك هاوڵاتیانی پارێزگای ئاشتی پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان و خۆشەویستانی شاری كەركوك دەكەین بەبۆنەی هەڵكردنی ئاڵای ئازیزی كوردستانەوە لەسەر دام دەزگاكانی ئەو شارەدا و لێرەوە پەیامی ئاشتی دەنێرین بۆ ئەو شارەو پشتگیری لە ئەو بڕیارە جوامێرانەیە دەكەین و بەڵێنی هاوكاری و بەدەمەوە بونی ئەو شارە دەكەین و ئامادەین بەرگری لە بست بەبستی خاكی ئازیزی كوردستان بكەین .
هەر لەمەراسیمەكەدا ئاڵای كوردستان وەك هێمایەك بەخشرایە كەسایەتی دیاری ناوچەكە (هۆشیار بیاوێڵەیی) مین هەڵگر و پەیامی ئاشتیش بەخشرایە (لوقمان عەبدالقادر) سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی كوردستان تا لە ڕێگەیەوە وەك پەیامی هەڵەبجە بگەیەنرێتە كەركوك.