عەلی تەتەر: سوپاسی رۆڵی فەرماندە مەنسور بارزانی لە بەهانەوەچوونی خەڵکی دهۆک دەکەین

پارێزگاری دهۆك سوپاسی رۆڵی فەرماندە مەنسور بارزانی لە بەهانەوەچوونی خەڵکی دهۆک کرد

لە راگەیاندراوێکدا د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی هەوڵ و ماندوبوون و هاوکاری خەڵکی پارێزگای دهۆک و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاوەکە سوپاسی فەرماندە مەنسور بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی دەکەین.

راشیگەیاندووە:” لەکاتی دروستبوونی لافاوەکە رۆڵی پێشمەرگە ماندوونەناسەکانیش لەبیر ناکەین، کە بەردەوام لە هاوکاری و خەمی خەڵکی دهۆک دابوون.

عەلی تەتەر، بەناوی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک سوپاس، ستایش و لۆگۆی فەرمی پارێزگاکەی ئاراستەی فەرماندە مەنسور بارزانی کرد.

Back to top button