لە سنووری سلێمانی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا 

خانەنشینێکی ئافرەت لەکاتی وەرگرتنی مووچە لە سنووری سلێمانی گیانی لەدەستدا .

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند:” کەمێک پێش ئێستا لەبانکی کەلار، خانەنشینێکی ئافرەت، لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە، گیانی لەدەستدا بە ناوی ئامینە حەسەن تۆفیق کە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ بووە، و دانیشتووی ناحیەی ڕزگارییە.

گیان لەدەستدانی خانەنشینان بەهۆی راگرتنیان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بەردەوامە و ساڵانە ئەمە حاڵی بانکەکانی سنوورەکەیە بەدەست یەکێتییەوە، خەڵک لە نۆرەگرتن بۆ مووچە دەوەستێنن و بەهۆیەوە خانەنشین گیان لە دەست دەدات

Back to top button