ئیخلاس دلێمی: تەحەدای وەزیری دارایی عێراق و تەواوی لایەنە پێوەندارەکان دەکەم، بە وردی نازانن چەند مووچەخۆر لە عێراق هەیە

لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە ” رابیعە”ی عێراق، ئیخلاس دلێمی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە رایگەیاند، ژمارەی مووچەخۆرانی عێراق شەش ملیۆن مووچەخۆری تێپەڕاندووە و تەنیا مووچەخۆری خانەنشین زیاترە لە سێ ملیۆن خانەنشین.

هەوەها گوتیشی، من نووسراوم بۆ وەزیری دارایی عێراق كردووە بۆ ئەوەی ژمارەی وردی مووچەخۆرانی عێراقمان پێبڵێت، لە وەڵامدا وەزیری دارایی پێی گوتووین بە تەواوی نازانین ژمارەی مووچەخۆرانی عێراق چەندە.

ئیخلاس دلێمی ئاشکراشی کرد، تەحەدای وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراق دەكەم كە بزانن چەند فەرمانبەر و مووچەخۆری “فیعلی” راستەقینەیان هەیە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تیشکی خستەسەر ئەوەی، تەنیا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ساڵانە 11 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتیدا دەبات، ئەمە لەكاتێكدایە تەواوی مووچەخۆرانییەوە ناگاتە مووچەی تەنیا وەزارەتی پەروەردەی عێراق و ئەو هەڵایە گەورەی لەگەڵ هەرێمدا هەیە لەبارەی مووچە دروستكراوە، بە تێكڕای مووچەی مانگێكی وەزارەتی پەروەردە كەمترە.

Back to top button