هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد: یەکێتی کەخۆی دەڵێ تەقلە بەفیل لێدەدەین تائاخر خولەک ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆن نەکرد

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی بە ناونیشانی بۆچی تەماشای پارتی دەکەن؟ کردووە،دەڵێت“لەکاتێکدا سەدان میدیاو پەیج و ڕۆژنامەنوسی سلێمانی ڕۆژانە دەهۆڵی کۆتایهاتنی پارتی دەکوتن،کەچی نزیکەی دوو هەفتەیە سەیری دەمی پارتی دەکەن تابزانن چ بڕیارێک دەدات،یەکێتی کەخۆی دەڵێ تەقلە بەفیل لێدەدەین تائاخر خولەک ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆن نەکرد،چونکە چاوەڕێی هەڵوێستی پارتی بوو،ئێستا کەپارتی بایکۆتی کردوە یەکێتیش دەستی لەبنی هەمانەکەوە دەرچوەو ڕیسەکەی لێبوویەوە بەخوری.

هەروەها دەشڵێت، هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی سەلماندو دەڵێت بایکۆت دەکەم،بفەرموون بەهەمووتانەوە بەبێ پارتی بەشداری هەڵبژاردن بکەن،دەتوانن؟ بێگومان نەخێر،چونکە خاوەنی پرەنسیب گوتاری خۆیان نین و ڕانەهاتوون بەبێ پارتی بتوانن دەست بەئاودا بکەن، دەیانەوێ یەکێک برا گەورەییان بۆبکات.

نوسەر لە کۆتایی پەیامەکەی ئەوەشی نوسیووە کە پارتی چونکە خاوەن ڕوئیاو دنیابینی سیاسی خۆیەتی و بڕیاری لایە بەقازانج بێ یاخود زەرەر دەتوانێت بڕیار بۆخۆی بدات،ئەوانەشی لەماوەی ڕابردوو غروری دەنگدان گرتبوونی چونکە خاوەنی گوتارێکی سیاسی نین لەکۆتایدا دەبنە تەماشاکەری جووڵەکانی پارتی.

Back to top button