بهرپرسێكی باڵای پە*کە*کە لە شنگال کوژراو و دوو چهكداریش بریندار بوون
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت: ئەمڕۆ بهرپرسێكی باڵای پە*کە*کە لە شنگال کوژراو و دوو چهكداریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کە لە پەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە :” ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە*کەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت.
دژه تیرۆری كوردستان راشیگهیاندووه، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پە*کە*کە کو*ژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.