هۆشیار زێباری نهێنیەك ئاشكرا دەكات بزانە ئەمساڵ چی دەكرێت لەكوردستان.
خواكوڕك
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس له پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئه‌ركی سەرپەرشتی كردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
(وشیار زێباری) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بە ڕایگه‌یاندوه” ئەم ساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و خه‌ڵكی کوردستان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆ بن یان نا، ئه‌مه‌ش له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زیاتر گوتوویه‌تی به (ڕۆژنامه‌ی باس) “گرنگە جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی کوردستان لەم کات و قۆناغەدا بڕیاری مێژوویی خۆی بدات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و گه‌لی كوردستان شاد بێت به سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان.