سهرۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتی نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت، نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتي نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و رێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگی رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لە پێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.