تۆمەتبارێك دەستگیرکراو بڕی(یەك) کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت :تۆمەتبارێك دەستگیرکراو بڕی(یەك) کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا .
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند:” لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ١ـی٤ـی٢٠٢٤ لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .
ئەوەش خراوەتە روو:” لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.