محەمەد حەلبووسی: هەرێمی كوردستان بە پیلانی ئیقلیمی و هەندێك لایەنی ناوخۆیی فشاری گەورەی خراوەتە سەر
حەلبووسی گوتیشی هەرێمی كوردستان بە پیلانێكی ئیقلیمی و هەندێك لایەنی ناوخۆی كوردییەوە فشارێكی گەورەی خراوەتە سەر.
هەروەها گوتی ئەوەی رووبەڕووی کورد و پارتی دەبێتەوە، رێكەوت نییە و ئامانجدارە، ئێران بۆردومانی هەولێر دەكات و بەغداش فشاری سیاسیی و دارایی دەخاتە سەر.
محەمەد حەلبووسی ئاماژەی بەوەش دا ئەوەی ڕوو دەدات رێكەوت و سوتفە نییە، بەڵکو ئاڕاستەیەكی بەرنامەداڕیژراوە، پەیوەندیی هەیە بە حیساباتی كەڵەكەبووی رابردووەوە، بەدڵنیاییەوە ئەمەش كارێكی باش نییە بۆ عێراق بە گشتی.