دڵشاد مسته‌فا: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سازشی له‌سه‌ر ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد
چاودێرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت، وێڕای فشارەکانی بەغدا بۆ سەر هەرێم و خەڵکەکەی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سازشی له‌سه‌ر ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024، دڵشاد مسته‌فا، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ك هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی دیكه گرنگه و هه‌موو جارێكیش هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
راشیگەیاند، تێڕوانینێكی نه‌رێنی له به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیشدا ده‌ست و ده‌نگێكی هاوته‌ریب هه‌یه، بۆیه به‌غدا فشاری زیاتری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یاری به هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەش دا، له به‌غدا دیدگه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه هه‌بوو كه فشاره ئابووری و دارییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت و له ئه‌نجامیشدا مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی کردەوە هه‌موو رژێمه‌كانی عێراق تاكو ئێستا هه‌ڵگری سیفه‌تی داگیركارین به‌رامبه‌ر به كوردستان، به‌ڵام ئه‌م جاره ویستیان له رێگه‌ی برسیكردنهوه ئه‌و داگیركارییه بسه‌پێنن.
ئەو چاودێرە سیاسییە دووپاتی له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ئه‌و مافه نه‌كرد.