گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش كوژرا.

خواكوڕك

گه‌وره‌ تیرۆرستێكی داعش كوژرا كه‌ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی داعش بووه‌ له‌ سنوری شارۆچكه‌ی (به‌عاج).

به‌پێى زانيارييه‌كانى په‌يجى (دژه ‌تيرۆرى كوردستان) کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 30/3/2017 تیرۆریست (ماهر نوری ئەحمەد ئەلخاتونی) ناسراو بە (ماهر ئەلروقعە)، تیرۆریستی كوژراو بەرپرسی راگەیاندنی (داعش) بوه‌ لە قاتعی بەعاج و ئه‌مڕۆ کرایە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و کوژرا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ به‌رپرسی تیرۆریستانی داعش ده‌كرێنه‌ ئامانج و ده‌كوژرێن، هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ داعش به‌ره‌و نه‌مانه‌ له‌ موسڵ.

 

.

 

Back to top button