مستەفا دلێمی: ئەم میراتە سیاسییەی بۆ پارێزگاری لە کوردستان لە بارزانی باوک ماوەتەوە تا گەیشتە سەرۆک مەسعود بارزانی

ئەو سیاسەتمەدارە عێراقیە باسی لەوەشکرد : ئەم میراتە سیاسییەی بۆ پارێزگاری لە کوردستان لە بارزانی باوک ماوەتەوە تا گەیشتە سەرۆک مەسعوود بارزانی ھەر لەبەر ئەوەش خۆیان بە خاوەنی قەزییەی کورد دادەنێن و خۆیان ڕادەست ناکەن.

ئەو سیاسەتمەدارە زیاتر باس لەوە دەکات:بینیمان دادگای فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد کە دژی پارتی و ھەرێمی کوردستان بوون، ئەویش بە گوشاری ھەندێک لایەن و پێشتر تێبینیمان کردووە ئەم دادگایە بە پشتیوانی چەند لایەنێک گوشار دەکات لە ھەرێمی کوردستان بۆیەشە بڕیاری بەشداری نەکردنی پارتی بەم شێوازە مافێکی ڕەوا و شەرعیی و دەستووری و ئەخلاقیە، چونکە ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتی دەکەن ھەموویان بڕیاریان داوە بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن بەڵام پێچەوانەی دەستوور کاردەکەن ئێستاش خەڵکی شیعە لە باشووریش لەم ھەڵسووکەوتەی ئێستای لایەنە بەشدارەکانی دەسەڵات ناڕازین.

دلێمی ئاماژەی بە ئەوەش دا: ئێستا ئەو سەرکردەو لایەنانە ڕق و کینیان ھەیە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەولێری پایتەخت چونکە پارتی و ھەولێر خۆی ڕادەستی ئەجێنداتی دەرەکی ناکەت لەبەر ئەوەش تیریان بەرامبەر پارتی و ھەولێرە.”

گوتیشی: ھەمیشە ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی بە گرنگ و بەرز دەنرخێنم، ھەڵوێستەکانی ھەمیشە لە پێناو باشی و مانەوەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکدان و خاوەن ھەڵویستی گەورەیە بۆ ھەموو خەڵکی عێراق و لە خەمی ھەموو خەڵکدایە.

راشی گەیاند: بینیمان بۆ ئاوارەبوونی سووننەکان لە کاتی ھاتنە داعشدا ھەڵوێستی گەورەو لە بیرنەکراوەو ھەموو خێزانێکی سووننی باش ئەمەی لەبیرەو ھەرگیزیش ئەو ھەڵوێستەی سەرۆک بارزانی لە بیرناکرێت کاتیک دڵ و ماڵی خۆیان بۆ سوننەکان کردەوە، بۆیە ئێمەش پشتیوانی ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین دەزانین سەرۆک لە خەمی خەڵک دایە.

Back to top button