فۆڕمی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان دەنێردرێت

دەزگایی میدیایی (خواکوڕک) فۆرمەکەی دەست کەوتووە، چەند زانیارییەک لە فەرمانگەکان داوا کراوه پڕی بکەنەوە.

لە بەشێکی فۆڕمەکەدا باسی شایستەی پێشووی فەرمانبەر هەیە، لە دیارکردنی مووچەی بنەڕەتیی پلە و مەرتەبە و ڕێکەوتی پلەبەرزکردنەوە.

لە بەشێکی دیکەی فۆڕمەکە داوا کراوە، شایستەی مووچەی ئێستا بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دیار بکرێت.

بەپێی فۆڕمەکە، دەبێت شایستەی نوێی فەرمانبەر دیار بکرێت، لە مووچەی بنەڕەتی و ناونیشان و پلە و مەرتەبە و ڕێکەوتی شایستەبوونی.

لەگەڵ فۆڕمەکە خشتەیەک هەیە، کە چۆنیەنیی جێگیرکردنی پلەبەرزکردنەوە و بڕی مووچەی زیادبووی تێدا ڕوون کراوەتەوە.

ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فۆڕمەکەمان بۆ فەرمانگەکان ناردووە، بۆ ئەوەی فەرمانگەکان بەو شێوەیە ئیش لەسەر بابەتی پلەبەرزکردنەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەش دا: بابەتەکە پەیوەندیی بە دۆسییەی یەکە یەکەی فەرمانبەرانەوە هەیە، بۆیە پڕۆسەکە کاتی دەوێ.

دوای قەیرانی دارایی، له ساڵی 2016وە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە، تەنیا سەرمووچە دەکرێ، بەپێی زانیارییەکان، خەمڵاندنی پارەی بەرزەمووچەی فەرمانبەران مانگانە چەندین ملیار دینارە.

Back to top button