بڕیاری لێخۆشبوونی لە 20٪ی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوون لە قەرزەکانی ئاو و کارەبا و باج و رسوماتەکانی تر دەرکرد ئەمڕۆ بە فەرمی  بڕیاری لێخۆشبوونی لە 20٪ی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (128) لە بەرواری 27 ی 3 ی 2024 بڕیاری لێخۆشبوونی دا بە ڕێژەی لە (20٪) لە بڕی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاووڵاتییان تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە:” ئەمڕۆ 7 ی 4 ی 2024 سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (4650) بڕیارەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی کارەبا کردووە داواشیکردووە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە لە 7ی4ی2024 ل، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Back to top button