شاندێکی باڵای پارتی لەگەڵ شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر را و سەرنج و تێبینییەکانی بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند :” ئەمڕۆ یەکشەمە ۷ ی ٤ ی ۲٠۲٤ ، لەگەڵ هەڤاڵانم ئامینا زیکری و جەعفەر ئیمینکی و هەڤاڵانی تایبەتمەند لەبەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی ، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ شاندێکی یۆنامی هەبوو.

شاندەکەی یۆنامی بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن جێگری جەنین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەلبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یۆنامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن بوو.

گوتیشی:” ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر پێشنیازی جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و رێزداران کاک نێچێرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی کە تیایدا داوای کرد شاندێکی پسپۆر و تەکنیکی یۆنامی بێنە هەولێر و لەگەڵ شاندێکی پارتی لەسەر راو و سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆ بکەن.

هەورامی ئەوەشی خستۆتەروو :” لەم دانیشتنەدا، شاندی یۆنامی جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیکی جێ متمانەی هەمووان و بەشداری هەموان کردەوە و رایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگادار بوون لە وردەکاری راو سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پ.د.ک .

هەروەها گوتی:” وەک شاندی پارتی بۆمان روونکردنەوە کە یۆنامی شاهێدی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکرد و پابەند بوو بەئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەرێم مەرسومی دەرکرد و هەندی لایەنی دیکە چۆن رێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی رەشنوسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوون.

لەکۆتایی لێدوانەکەی راشیگەیاندووە:” بۆمان روونکردنەوە کە ئیستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێش وەختەو دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە و بە دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامە رێژییان بۆ کردووە.

Back to top button