غەیس تەمیمی: سوپاس بۆ مەسرور بارزانی و پیرۆزە لە فەرمانبەرانی كوردستان
سیاسەتمەدارێکی عێراقی سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەم سەرکەوتنە لە فەرمانبەرانی کوردستان پێرۆز بێت.
غەیس تەمیمی سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی مواتنە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی ئەم سەركەوتنە توانای عێراقیش زیاد دەكات لە تێپەڕاندنی تەنگژەكانیدا لە رێگەی هاوئاهەنگی و لێكتێگەیشتن و وتوێژ و دانوستاندن و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندی، لەبری ململانێ و شەڕ و كۆمەڵكوژیكردن و جیاوازی ئیتنیكی.
هەروەها نووسیویشەتی، سەركەوتنی حكومەتی كوردستان بە هاوكاریكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی زۆر پێویستە لەو كاتەدا كە ناوچەكە دەخلیسكێتە ناو ململانێ و شەڕ و دۆخی دژوار، كە كاتێكە كارەساتی وەكو داعش و حوسییەكان و دیكتاتۆر و گۆماوی خوێنی لێ دروست دەبێت
تەمیمی ئاماژەی بەوەش داوە، سەركەوتنی ئەو هاوئاهەنگییە بە مانای سەركەوتنی سیستەمی فیدراڵی دێت لە عێراق. هەروەها بە مانای دەمكوتكردنی دەنگە نەشازەكان دێت، ئەوانەی خەون بە گەڕانەوەی حوكمی مەركەزیتەوە دەبینن.