سەرکردەیەکی پارتی بۆ ئارێز عەبدوڵڵا: ئەو ڕۆژە نەما خەڵك باوەڕ بە درۆكانتان بكات
به‌رپرسێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد و رایگەیاند، سه‌یره سه‌ركرده‌ی حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی، سه‌ركه‌وتنی سەرۆكوزیرانی كوردستان و پارتی نه‌بینێت و پشتیوانی دادگای فیدراڵی بكات، تا له‌ناو خه‌ڵكدا وا نیشان بدرێت دادگای فیدراڵی مووچه‌ی كوردستانی چاره‌سه‌ر كردووه، نه‌ك هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوەزیران.
رزگار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی لقی 24 سه‌فینی پارتی، رایگەیاند: “خۆڕاگری مه‌سرور بارزانی لەئاست قەیرانەكان و حیكمەتی وردی لە دیبلۆماسیەت و زمانی گفتوگۆدا، سەركەوتنی بۆ گەلی كوردستان وەدی هێنا، ئەمەش په‌یامێك بوو بۆ دوژمنانی گه‌لی كوردستان به ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش كە به خۆڕاگری ده‌گه‌ینه ئامانجه‌كانمان و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی حكومهتیشیان ده‌كرد، شه‌رمه‌زار بوون و شكستیان هێناوه.
ئەو سەرکردەیە ئاشکرای کرد، هەڵوێست و هەنگاوەكانی كاك مه‌سرور بارزانی رێگری كرد له‌و گرووپ و تاقمانه‌ی ده‌یانویست ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بكه‌نه هی خۆیان. دوای قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه گوتی مووچه ده‌درێت و هه‌نگاوی باش نراوە، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دژایه‌تی حكومه‌تیان ده‌كرد و ده‌یانویست مووچه نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئێستا ده‌بینین چۆن سه‌رشۆڕی ناو خه‌ڵكی كوردستان بوون.”
ڕوونیشی كردەوە: “گه‌لی ئێمه زۆر دووربینتره له‌و گرووپه چه‌واشه‌كارییانه و راستییه‌كانیان بۆ دەركەوتووە، كه خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت خه‌مخۆری گه‌لی خۆیه‌تی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویەتی بۆ بەرژەوەندی گه‌لی كوردستان بووه و ئاسۆش روونه.“
له‌باره‌ی قسه‌كانی ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی،
گوتیشی: “په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی روونه، دامه‌زراوەی دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییە و بڕیاری دژی گه‌لی كوردستان داوه، كوردێكی وه‌ك ئارێز عەبدوڵا بچێت به‌رگری له‌و دادگایه بكات ده‌بێت خۆی وه‌ڵامی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بداته‌وه، خه‌ڵكی ئێمه باوه‌ڕ به‌و چه‌واشه‌كارییانه ناكات، خه‌ڵكی كوردستان ئێمه‌ی بینیوه و حیزبه‌كه‌ی ئارێزیشی بینیوه. ئه‌و رۆژە نەما خه‌ڵك باوه‌ڕ به هه‌موو درۆكانیان بكات، خه‌ڵك به‌دوای راستی ده‌كه‌وێت و بڕیاری راست ده‌دات، خه‌ڵك ده‌زانێت به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی كوردستان تەنها پارتییه.“
رزگار ئەنوەر راشیگه‌یاند: ”سه‌ركه‌وتنی پارتی و مه‌سرور بارزانی وای كردووه ئارێز عه‌بدوڵا و حیزبەكەی پشتیوانی نەیارانی كوردستان و دادگایەكی نادەستووری بكەن و پێیان وابێت دادگا گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر كردووه! حه‌یف بۆ كوردێك خۆی به كورد بزانێت كەچی پشتیوانی دامهزراوەیەكیش بكات كه دژی خه‌ڵكی كوردستانە! ئارێز هه‌قه وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه مافخوراوه بداته‌وه كه به‌هۆی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه له به‌غدا مووچه‌یان بڕدرا.“
ئەوەشی خستەڕوو: “قسه‌كانی یوسف كیلابی و مسته‌فا سه‌ندی نیشانه‌ی دیارن، كه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پیرۆزباییان له پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی كردووه، هه‌رچه‌نده تانە بوو، به‌ڵام ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئه‌وانه بوو كه چه‌پڵه‌یان بۆ ئه‌و گرووپه لێ ده‌دا و قه‌ڵغانی شه‌ره‌فیان پێده‌دان.”