برایم ئەحمەد: ئێمە كە مەلا مستەفامان بەجێ هێشت بووین بە جاش

برایم ئەحمەد كە بەلای باڵێكی یەكێتییەكانەوە وەكوو مام جەلال تاڵەبانی سیمبولی حیزبەكەیە و ساڵانەدا لەم ڕۆژەدا یادی دەكەنەوە كە پێش 24 ساڵ كۆچی دوایی كردووە و پارتییەكانیش ئەوەیان بیر ناچێتەوە كە دەستی لەگەڵ بەعسدا تێكەڵ كرد و لە بارزانیی نەمر جیا بووەوە. لە دیمانەیەكی كۆنیدا خۆی ددان بەوەدا دەنێت.

برایم ئەحمەد کە لە دیمانەكەدا ساڵی 1996 عەلی كەریمی لە شاری لەندەندا لەگەڵی كردووە، باسی ئەوە دەكات كە لایەنێك پێیان گوتووە دەیانەوێت ببنە ناوبژیوان لەنێوان مەلا مستەفا و بەعسدا. ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت بە ئەحمەد حەسەن بەكرم گوت، ئێوە چی دەدەن بە كورد، ناڵێین بیدەن بە ئێمە كە دۆستتانین و بەهۆی ئێوەوە بووین بە جاش، بەڵكوو ئێوە خۆتان وەك حیزبی بە*عس كە حیزبێكی نەتەوەیین، بڕواشتان بەوەیە كە ئێمە میللەتێكی پارچەپارچەین، چی بە حەقی میللەتی كورد دەزانن بیدەن، بەڵام بیدەن بە مەلا مستەفا، چونكە ئەگەر بۆ ئەوەی بكەیت، 10 هێندە ئیشەكە گەورە دەكەیت.

برایم ئەحمەد شاعیر و ڕۆماننووس بە “بلە” ناسراوە، كاری سیاسیشی كردووە و سەرەتا بە خەباتی كوردایەتی دەستی پێ كردووە و لەگەل مەلا مستەفا بارزانیدا بەشداری شۆڕشی كردووە، بەر لەوەی پەنا بۆ بەعس ببات و لە شۆڕش جیا ببێتەوە و لەناو خەڵكیدا ناسناوی جاشی لێ بنرێت. خەزووری مام جەلال تاڵەبانی و باپیری بافڵ و قوباد تاڵەبانییە.

بۆ بینینی چاوپێکەوتنەکەی بە ڤیدیۆ لێرە کلیک بکە

Back to top button