پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سه‌رۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بكات و ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتیی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان.

ده‌قی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. جەژنە پیرۆزە لە یەكە بە یەكەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانان قبووڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتیی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و، بەختەوەری و ئاسوودەیش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی.

جەژنتان پیرۆز و لە خۆشیدا بن.

مەسعود بارزانی

۳٠ی ڕەمەزانی ۱٤٤٥ی کۆچی

۹ـی نیسانی ۲٠۲٤

Back to top button