ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا سەردانی مزگەوتێکی هەولێریان کرد

ئەمڕۆ هەیینی، 12ی نیسانی 2024، ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی مزگەوتی (حاجی خەلیل)ـیان لە هەولێر کرد و سیمینارێکیان لەسەر یەکەم بەندی هەموارکراوی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە “گەرەنتی ئازادیی ئایینی دەکات” پێشکەشکرد.

کونسوڵخانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ستافەکە لەگەڵ ئامادەبووانی سیمینارەکە، پێکەوە گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئەوەی “چۆن هاووڵاتییە ئەمەریکییە موسوڵمانەکان ئازادانە مومارەسەی ئایینی ئیسلام دەکەن و بەشداردەبن لە بۆنە ئایینیەکان و پشوەکان بەرزڕادەگرن و شوێنی پەرستن دادەمەزرێنن. هەروەها چۆن ئەندامانی سەرجەم ئایینەکان دەتوانن ئازادانە بیروباوەڕەکانیان لە ڕێی ئامرازە هەمەڕەنگەکانی وەکو گوتاردان و نووسین و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیەوە دەرببڕن

Back to top button