سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

خواكوڕك

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و  له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی پله‌ باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

(ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس) سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاش سه‌ردانی ئه‌مڕۆی بۆ شاری به‌غدا و ته‌واوو بوونی دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی ، پێش كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و پاشان سه‌ردانی كامپه‌كانی ئاواره‌كان بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وش و ژیانی ئاواره‌كان بكۆڵێته‌وه‌.

گوتێریس، له‌ سه‌ره‌تای 2017ه‌وه‌، وه‌ك سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستبه‌كاربوو، پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆرتوگال بووه‌، له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تاكو 2015، واتا ماوه‌ی 10 ساڵ كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

Back to top button