لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بەڕێژەی 20% كەوتە بواری جێبەجێكردن
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، رۆژی 27ـی ئاداری 2024، كۆمەڵێك بڕیاری راگەیاند كە دەبنە هۆكاری كەمبوونەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بەڕێژەی 20% كەوتە بواری جێبەجێكردن و ئێستە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لێخۆشبوون لە كرێی ئاو بە ڕێژەی 20٪ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
باس لەوەش كراوە، ئەو لێخۆشبوونە پاڵپشت بەبڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (128) لە 27/3/2024، بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئەوەشی خستۆتەروو، لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی ئاو بە ڕێژەی 20٪ لە ڕۆژی یەكشەم دەستی پێ كردووە، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن بۆ مامەڵەكانیان.