بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ردان لە موڵكی گشتی لە سنووری یەکێتی ئاشکرا دەبێت
پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “سێ زه‌وی به به‌های ملیۆنان دۆلار دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو شاری رانیه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و كاره كراوه”.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2024، یاسین خدر په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ئاشکرای کرد، “ژماره‌یه‌ك دوكانی هاوڵاتییان روخێندراون و به‌ر پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو شاری رانیه كه‌وتوون، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سێ زه‌وی گرانبه‌ها دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی هاوڵاتییان و كاسبكاران بكاته‌وه، به‌ڵام به‌های زه‌وییه‌كان زۆر به‌رزه و نازانرێت چۆن و به چ شێوازێك دراون به كۆمپانیاكه”.
روونیشیکردەوە، ژماره‌ی ئه‌و دوكانانه‌ی به‌ر پڕۆژه‌كه كه‌وتون، كه‌متره له 20 دوكان و به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی له به‌رامبه‌ردا دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دووسایدی رانیه، زۆر زیاتره له به‌های دوكانه‌كان.
یاسین خدر له‌باره‌ی جۆر و ناونیشانی زه‌وییه‌كانه‌وه رایگەیاند، “بینای شاره‌وانی كۆنی رانیه كه نرخه‌كه‌ی به سێ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، هه‌روه‌ها بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری كه به یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌كی دیكه له پشت بینای شاره‌وانی رانیه كه رووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 500 مه‌تره و نرخه‌كه‌ی به 10 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه”.
ئاماژەی بەوەشدا، “زه‌وییه‌كی دیكه به رووبه‌ری 450 دۆنم له نێوان رانیه و گوندی قوڕه‌گۆ دراوه به كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت رێژه‌ی 25ـی زه‌وییه‌كه بكات به پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و داوای له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد رێگربێت له‌و هه‌وڵه.
جەختیشی کردەوە، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین زه‌وییان پێدراوه، “رێژه‌ی 99%ـی كۆمپانیاكان سه‌ر به دەسەڵاتدارانی سنوورەکە و ئیش نادرێت به خه‌ڵكی هه‌ژار”.