مەحما خەلیل: پارتی پیلانی شۆڤێنییەکانی لە زومار پوچەڵکردەوە
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، عه‌ره‌بی ھاورده ده‌یانویست زه‌وی كورد له زوممار داگیر بكه‌ن، بەڵام بە ھه‌وڵی پارتی پیلانه‌كه شكستی ھێنا، “رێگە ناده‌ن جارێكی تر بڕیاره‌كانی رژێمی به‌عس بۆ داگیركاری جێبه‌جێ بكرێن”.
مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد، بەر لە چەند رۆژێك په‌رله‌مانتارێكی شۆڤێنی، ده‌یویست ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی ھاورده له گونده كوردنشینه‌كانی سنووری شاره‌دێی زومار نیشته‌جێ بكات و زه‌وی جووتیارانی كورد داگیر بكات، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق به نه‌فه‌سی شۆڤێنی كار ده‌كات و ده‌یه‌وێ زه‌وی كوردانی زومار داگیر بكات و بیدات به عه‌ره‌بی ھاورده، به‌ڵام پێشمان به پیلانه‌كه گرت و ھه‌ڵمانوه‌شانده‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی، دوای گه‌یشتنی زانیاری، شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری زوماری كرد، فراكسیۆنی پارتی به هەماهه‌نگی و ھاوكاری مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی، توانیمان ئه‌و پیلانه ھه‌ڵوه‌شێنینه‌وه و رێگە نه‌ده‌ین عه‌ره‌بی ھاورده له گونده‌كانی كورد جێگیر بكرێن.
مه‌حما خه‌لیل جەختیشیکردەوە، خۆمان به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌زانین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مافی عه‌ره‌ب و ھه‌موو نه‌ته‌وه و پێكھاته‌كانی ناوچه‌كه‌داین، به ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگە ناده‌ین بڕیاره‌كانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس جێبه‌جێ بكرێن بۆ داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورد.