ئەپیکور: ئامادەین بە خێرایی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق – توركیا ھەناردە بکەینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیاندراوێکدا كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) خۆشحاڵی خۆیی لە بارەی دیداری ڕاستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی دەربڕیوە و هەورەها ئامادەیی خۆیان بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەیان هاتووە، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان پێزانینی ھەیە كە سەرۆك بایدن و سەرۆك وەزیران سوودانی لە كۆوبوونەوەكەیاندا، جەختیان لەسەر دەست پێكردنەوەی خێرای ھەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا كردووەتەوە.

هەروەها لە راگەیاندراوەکە ئەپیكور جارێکی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەردەوامیدان و پەلە کردن لە دەستكردنەوە گفتوگۆكان حكوومەتی عێراق و حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەست پێكردنەوەی ھەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا.

کۆمەڵەکە ئاماژەیداوە، گرنگە لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان گەرەنتی مەرجە داراییەكانی بکرێت، لە ڕێگەی ڕێككەوتنێكی فەرمیی نووسراو کە دڵنیایی بدرێت لە بارەی پێدانی پارەی ڕابردوو لەگەڵ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی داھاتووش.

Back to top button