عەلی حەمە ساڵح: بەهۆی قاچاخچێتی باشماخ لە سنوری یەکێتی 80 پڕۆژە لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەستان

عەلی حەمە سالح لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاوکرووەتەوە کە تیایدا باس لە قاچاخچێتی مەرزی باشماخ و کاریگەرییەکانی لە سنووری یەکێتی ئاشکرا دەکات و دەنووسێت” لێدان لەبەرهەمی ناوخۆ لە پێناو پارەی قاچاخ!”.

هەروەها حەمە ساڵح ئاشکرای کردووە، بەهۆی هێنانی هێلکەی قاچاخ لە باشماخەوە بارهەڵگرێک بە بڕی(4500 دۆلار)، بەرهەمی ناوخۆ تووشی زیانێکی زۆر بووە.

پەلەمانتاری پێشووی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ئەمڕۆ 80 پرۆژە لەسەرتاسەری عێراق بڕیاریاندا کارەکانیان رابگرن، کە لەو ژمارەیە (22) پرۆژەیان لە کوردستانن، و تاکو رێگای قاچاخی باشماخ دادەخرێت، ئەمەش جگە لە لێدانێکی گەورە لە بەرهەمی ناوخۆ بەهەزاران کەسیش بێکار دەبن.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هێلکانەی بەقاچاخ دێن بێ پشکین و کوالێتی و وادەی بەسەرچوونە.

لەبارەی بیرۆکە و شێوازی قاچاخەکەوە عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی “فکراکە ئەمەیە”، ئێستا هێلکەی قاچاخ هەرزانە.. بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی بە بەرهەمی ناوخۆ دەهێنێ، کە بەرهەمی ناوخۆ کۆتایی هات، ئەوجا هێلکەی قاچاخ گراندەکەنەوە.”

هەروەها رووی دەمی لە دەسەڵاتدارانی سنوورەکە دەکات و دەڵێت، ” ئەمەش سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ و بەرپرسە قاچاخچیەکان”.

Back to top button