سەرۆکی حکومەت پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نیسانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) توویتەری پێشوو بڵاوکردەوە کە تیادا هاتووە، “لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون.

‏هەروەها سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، “پێویستە هەموومان کار بکەین لە پێناو ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان رووبەڕووی کارەساتی لەم جۆرە نەبنەوە.”

Back to top button