ئه‌شواق جاف: به‌رپرسانی ئه‌مریكا به ڕوونی به سوودانییان گوتووه، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی رایدەگەیەنێت، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی به سوودانییان گوتووه، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌و هه‌رێمه شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه بێت مافه‌كانی پارێزراو بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2024 ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و خستنه‌ڕووی پێشێلكارییه‌كانی عێراق به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و له سه‌ردانه‌كه‌ی ئێسته‌ی سوودانی بۆ ئه‌و وڵاته، به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشکراشی کرد، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی پرسی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی تاوتوێ كردووه و بۆیان روون كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌بێت مافه‌كانی پارێزراو بن و هه‌ڵبژاردن له‌و هه‌رێمه شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئەشواق جاف گوتیشی، هه‌مان ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یانه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایشه‌وه هه‌ستی پێكراوه و داوای هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ن، هەروەها باسی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ئه‌و سته‌م و پێشێلكارییه‌ی به‌رانبه‌ریان كراوه لەیەنێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.