شا عەبدوڵڵا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت.
لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە؛ ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان”.