پەكەكە هەلكردنی ئاڵایی باشووری كوردستان لەكەركووك, گوزارشت لە هەموو پێكهاتەكانی ناكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاڵای كوردستان لەسەرلا سەرجەم دامودەزگا حكومیەكانی عیچراق هەلكرا, كاردانەوەی جیایجای لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و دەرەوە لێكەوتەوە, لە دواهەمین كاردانەوەش پەكەكە بە فەرمی هەڵوێستی خۆی بەرانبەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك راگەیاند، كە هاوشێوەی ئێران و مەهەپەی توركیا دەڵێ ئاڵای هەرێمی باشوور كە لە كەركوك هەڵكرا گوزارشت لە هەموو خەڵك ناكات و كارێكی راست نیە.
مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستە سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (پەكەكە)، لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە لە كەركووك رایگەیاند ئەوان ئیعتیراف بەو ئاڵایە دەكەن، بەلام نابێ ئەو ئاڵایەش بەسەر خەڵكی دیكەدا فەرز بكرێ.
قەرەسو دەڵێ “ئاڵایەك كه گوزارشت له كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی بكات و لەلایەن خەڵكەوە قەبووڵ كرابێ، پەكەكەش قەبووڵیەتی، لە باشووری كوردستانیش ئەو ئاڵایە لە چوارچێوەی فیدراڵیەتدا ناسراوە، ئەو جۆرە هەوڵ دانەش بۆ هەڵكردنی ئاساییە و لە دەوڵەتی نەتەوەییدا شتێكی لەو شێوەیە دركی پێ دەكرێت”.
بەرپرسەكەی پەكەكە لە هەمان كاتدا دووپاتی دەكاتەوە “نەتەوەیەك سەروەری خۆی لەسەر خەڵك بسەپێنێ و بڵێ ئەوه ئاڵاكەمانە و بەسەر هەموو خەڵكیدا بیسەپێنێ، ئەوە تێكدەریە. بێگومان ئەوە ئاڵایە، بەڵام ئەگەر بڵێن ئەم ئاڵایە گوزارشت لە هەموو خەڵك دەكات، بە كارێكی راستی نازانین”.
شایەنی باسە, ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كۆی دەنگ بڕیار بە فەرمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لە دەزگا فەرمییەكانی شارەكە دەركرد.