ئاسایشی یەکێتی هەڕەشە لە رۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسایشی یەکێتی لە کاتی روماڵی تەقینەوەکەی ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ، کە لە کردەیەکی تیرۆرستیدا لەنێو جەرگەی سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەی بە بۆمبی تەوقیتکراو تەقێنرایەوە، رۆژنامەنووسانی شارەکە خەریکی رووماڵ بوون بەڵام لەلایەن ئاسایشی یەکێتی هێرش دەکەنە سەر میدیاکاران و ڤیدیۆی روماڵی رووداوەکەیان پێ دەسڕنەوە.
ئەم هەڕەشەکردنەی ئاسایشی یەکێتی و سڕینەوەی ڤیدیۆی رۆژمامەنووسان گومانی زیاتر دەخاتە سەر یەکێتی کە ویستوویانە عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تیرۆر بکەن
لەبارەی هەڕەشەکانی ئاسایشی یەکێتی رۆژنامەنووس و میدیاکاری سنووری سلێمانی، لەنیا بەختیار کە بە ئامانج گیراوە و پەلاماریان داوە، رایگەیاند “له‌كاتێكدا ڤیدیۆی دیمه‌نه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌م ده‌گرت، چه‌ند كه‌سێك له‌هێزه ئه‌منییه‌كان په‌لاماری كه‌ل و په‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان دام و به‌زۆر چه‌ند دیمه‌نێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان پێ سڕیمه‌وه و پێانووتم نابێت له‌نێو ته‌نه‌كه‌خۆڵی مۆبایله‌كه‌شت دیمه‌نی ڕووداوه‌كه‌ی تیا بێت.
له‌نیا کە لەم ماوەیە دووەمجارە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی پەلامار دراوە و هەڕەشەی لێکراوە وەک خۆی دەڵێ :” خۆم به‌ئاسایشه‌كان ناساندووه كه رۆژنامه‌نووسه، دەڵێت”پێم ووتن رۆژنامه‌نوسم، کەچی پێیانووتم چاوت ده‌رئەهات رۆژنامه‌نووسی”.