پارێزگای هەولێر 9 پڕۆژەی تایبەت بە رێگەوبان لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکات
لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی رێگەوبانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە رێگەوبان جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2024، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: “لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی رێگەوبانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوبەر، لە چەندین شوێنی جیاجیا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی رێگەوبانی هەولێر خراوەتە تەندەرەوە و بەم نزیکانە دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.”
پارێزگای هەولێر ئەو شوێنانەی ئاشکرا کردووە کە ئەو نۆ پڕۆژەیەی لێ جێبەجێ دەکرێت:
1- چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی سەرەکی (بنەسلاوە، پونگینە، گردیش و چەمرگە) بە درێژی 12,5کم.
2- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (شەمامك – شێخ شێروان، عەوێنە) بە درێژی 21,7کم.
3- دروست كردنی ئاوبەری سندوقی (3*3) نۆ چاوە لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکانی (بن بێرز، عارەب کەند) لە ناحیەی شەمامک.
4- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (مەخمور، قوشاغلو، قووشتەپە) بەدرێژی 19,5کم.
5- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (بەستۆڕە، بەربیان، دارەشەکران، ئیفراز) بە درێژی 32کم دەکەوێتە قەزای خەبات.
6- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگەی (هەبابان، دووڕیانی باسکە کاریتە) بەدرێژی 11کم.
7- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (شێخ مەممودیان، لۆفەکانی زینەتیر، سێریانی بالیسان خەلیفان زینەتیر) بە درێژی 13,6کم لە ناحیەی بالیسان سەر بە قەزای شەقلاوە.
8- چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی (کۆڕێ، بیرێژ) بە درێژی 4کم لە ناحیەی کۆڕێ قەزای پیرمام.
9- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگەی سەرەکی (حوجران، دەربەندی گۆمەسپان) بە درێژی 21کم.