بۆیەكەم جار دیپلۆماتكارێكی بەریتانیا باس لە نامەیەكی مستەفا بارزانی دەكات.

نامەكە گەیشتە لەندەن؟

خواكوڕك

‎دوای ئەوەی كە بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق یاداشتەكانی خۆی نوسیەوە تێیدا نامەیەكی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی كە لە رێگای ئەو ئاراستەی بەریتانیای كردووە ئاشكرا دەبێت, بەڵام بە هۆی بوونی چەند بەرژەوەندیەكی بەریتانیا لە عێراق لە بەرژەوەندیمان نەبوو نامەكە بنێرین بۆ دەوڵەت.
هەمڤەری ترێفلیان كە لە ساڵی 1958-1961 بالیۆزی بەریتانیا بوو لە عێراق, لە یاداشتەكانی دەنوسێت:” حەزم دەكرد مەلا مستەفا بناسم بۆیە رۆژێكیان سەردانم كرد, خۆی وشێخ ئەحمەدی برای پێكەوەبوون زۆر قسەمان كرد، بەڵام شێخ ئەحمەد رەخنەی لە بەریتانیا و دابەشكردنی عێراق گرت”
بالیۆزی پێشووی بەریتانیا دەشنوسێت:” چەند جارێك من و مەلا مستەفا یەكمان دەبینی ،دوو جار بارزانی داوای لێكردم نامەیەك بۆ دەوڵەتی بەریتانیا بنێرم تێیدا باسی خراپی قاسم بكەم لەگەڵ كورد .بەڵام مەسڵەحەتی ئێمە لەوەدا نەبوو نامەكە بنێرین بۆ دەوڵەت ،بە بارزانیشم وت ئێمە دەمانەوێت مامەڵە لەگەڵ عێراق بكەین وەك یەك پارچە.
هەر لەیاداشتەكانی دیپلۆماتكارە بەریتانیە هاتووە” لە كۆتایی ١٩٥٨، نازم تەبقەجەلی فەرماندەی هێزی دووی عێراق ،كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی شۆڕشی ١٤ی تەمووز.نامەیەك بۆ قاسم دەنێرێت و بە ئاشكرا لە نامەكەدا دەڵێ :ئاگاداربن مەلا موستەفا بە ئاشكرا كاردەكات بۆ ئەوەی كەركوك بكاتە شارێكی كوردی وسیمای كوردانەی بداتێ.

سەرچاوە: العراق فی مژكرات دبلوماسیین بریگانیین،ترجمە خلیل ابراهیم الزوبعی،الدار الحكمە، ٢٠٠٢وێنەی بەرگی كتێبەكە لە یەكەم كۆمێنتا.

Back to top button